لە کەمپی هۆل ٣١ چەتەی داعش دەستگیرکران

هێزەکانی دژە تیرۆری ڕایانگەیاند لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوو دا لە کەمپی هۆل ٣١ چەتەی داعش دەستگیرکراون.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  لە ٢٨ی ئاداردا قۆناغێ یەکەمینی ئۆپەراسیۆنی " مرۆیی و ئاسایش" -ی دەستپێکرد. دوای ٥ ڕۆژ و لە ٢ی نیساندا قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە کۆتایی هات.

دوای کۆتایی هاتنی ئۆپەراسیۆنی " مرۆیی و ئاسایش" دا، ئۆپەراسیۆنی تایبەتی یەکینەکانی دژە تیرۆر لەکامپی هۆل دەستیپێکرد.، بەردەوام دەکات.

بە پێێ وتەی فەرماندەییەکی یەکینەکانی ئانتی تیرۆر لە ماوەی ٤ ڕۆژی ڕابردوودا ٣١چەتەی داعش کە ٨ کەسیان ژن بوون و ئەندامی شانە نووستووەکانی داعش بوون دەستگیرکران.

بە وتەی فەرماندەیەکی دژە تیرۆر لە بەشەکانی ١، ٢، ٣، ٤،٥، ٦، ٧ و گەلێک لە ماڵە قووڕینەکانیبە بەشی یەکی کە تایبەتە بە پەنابەرانی عێراقی، ٤٧ئۆپەراسیۆنی هەڵکووتانە سەر ئەنجامدراوە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکەی کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی ئۆپەراسیۆنی " مرۆیی و ئاسایش"  ١٢٥ چەتەی دەستگیر کراون کە ٢٠یان سەرەک چەتە بوون.

بڕێک لە چەتە دەستگیرکراوەکان بەرپرسی دەیان کردەوەی کوشتن، و تۆقاندنن، هەندێکیشیان کاری پڕۆپاگەندەی داعشیان دەکرد.

لەو ئۆپەراسیۆنەدا سەرەک چەتەی شانە نووستووەکانی داعش لە ناو کەمپەکەدا بەناوی ئەحمەد خاشی( ئەبوو خالید) دەستگیر کراوە.

کەمپی هۆل مەترسیدارترین کەمپە لە جیهاندا کە بنەماڵەی چەتەکانی داعش لە سووریا، عێراق و وڵاتانی تری تێدا دەمێننەوە. ژنانی داعش هەوڵ دەدن سەرلەنوی خۆیان بەرێکخستن بکەنەوە، کردەوەی کوشتن ئەنجام بدەن و فکری تووندئاژۆی داعش بڵاو بکەنەوە.

ک-ش