لە کەمپی هۆل شەش چەتەی داعش دەستگیرکران

لە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی دژە تیرۆر لە کەمپی هۆل، ٦ چەتەی داعش دەستگیرکران.

یەکینەکان دژە تیرۆر(یات) ئەمڕۆ بەرەبەیانی لە کامپی هۆل، لە ڕۆژهەڵاتی حەسەکە  لە دژی داعش دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک کرد. لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەدا ٦ چەتەی داعش دەستگیرکران.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا  ڕۆژی ٢٨ی ئادار لە کامپی هۆل ئۆپەراسیۆنێکیان بە ناوی" ئۆپەراسیۆنی مرۆیی و ئاسایش"  بەڕێوە برد .

ک-ش