لە کتێبخانەی گەڕۆک هزری ئۆجالان بڵاودەکرێتەوە

گەنجانی پەیەدە لە کۆبانێ بە چالاکی کتێبخانەی گەڕۆک هزر و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەبارەی شەڕی گەلی شۆڕشگێری، راستی ژیان و داگیرکەری بڵاودەکەنەوە.

بە دروشمی ' بۆ ئازادی رێبەر ئۆجالان، وەرن بۆ جەنگی ئازادی' گەنجانی پەیەدە لە کۆبانێ بە چالاکی کتێبخانەی گەڕۆک هزر و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بڵاودەکەنەوە و حەفتەیەک بەردەوام دەبێت.

چالاکیەکە بە دروشمی ' وەرن بۆ جەنگی ئازادی بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ' ئەمڕۆ لە کۆبانێ دەستیپێکرد.

لە کتێبخانە گەڕۆکەکەدا کتێب و بروشوری هزر و فەلسەفەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لەنێو گەنجان و دانیشتوانی شارەکەدا بڵاودەکرێنەوە.

هەروەها لە کاتی چالاکیەکەدا گوێ لە شیکاریەکانی ئۆجالان لەبارەی شەڕی گەلی شۆڕشگێری، راستی ژیان و داگیرکەری دەگیرێت.

کتێبخانەکە بە پۆستەری عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، وێنەی ئەو گەریلایانەی کە بە چەکی کیمیایی شەهیدکراون و ئاڵاکانی تەڤگەری گەنجان و پەیەدە خەمڵێنراوە.

کتێبخانەکە لە کۆبانێ و گوندەکانی دەگەڕێت.

ف.ق