لە ماوەی دە ڕۆژدا ١٨کەس لە عەفرین و گرێ سپی ڕفێندراون

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و گروپە چەتەکانی لە عەفرین و گرێ سپی لە ماوەی دە ڕۆژی دواییدا بەلانی کەم ١٨ هاووڵاتی مەدەنی ناوچەکەیان ڕفاندووە.

ناوەندی تۆمارکردنی مافی مرۆڤی باکوور و ڕۆژهەلاتی سووریا، ڕاپۆرتی خۆی لە سەر پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ڕێکەوتی ١ی کانوونی دووهەم تا ١٠ی کانوونی دووهەم  بڵاوکردوە کە لە لایەن دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە ئەنجامدراوە.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، لە عەفرین و گرێ سپی ٣ژن، ٤منداڵ و بەگشتی ١٨ کەس لە لایەن داگیرکەرانەوە ڕفێندراون.

لە ڕپۆرتەکەدا ئەم وردەکاریانە بڵاوکراوەتەوە:

" ١ی کانووی دووهەم لە ناوچەی شێراوای عەفرین کەسێک، ٢ی کانوونی دووهەم لە ناوچەی راجۆ کەسێک، ٣ی کانوونی دووهەم لە ناوچەی جندرێس ٤کەس لە یەک بنەماڵە، لە گەڕەکی مەحموودیەی عەفرین ٤کەس لە یەک بنەماڵە ، ٧ی کانوونی دووهەم کەسێکی ٤١ سالان و ٨ی کانوونی دووهەم لە ناوچەی جندرێس کەسێکی مەدەنی ڕفێندراوە.

- لەگرێ سپی لە ڕۆژی ٦ی کانوونی دووهەم ٦کەس ڕفێندراون کە ٢کەسیان ژنە.

' ٢٢ی کانوون لە ڕۆژێکدا ١٥٠کەس  ڕفێندران'

مانگی ڕابردوو بە سەدان کەس لەوهەرێمانەی کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراوە، ڕفێندراون. چارەنووسی زۆربەیان نادیارە. ڕفاندنی هاووڵاتیان بۆ فەدیە، هەڕەشەکردن، ئەشکەنجە و تالان بە ڕۆژانە ڕوو دەدەن.

٢٢ی کانوون لە ناوچەی ماباتای عەفرین، چەتەکانی بەرەی شامیەی سەربە دەولەتی تورک هەڵیانکوتایە سەرمالان  و بەلانی کەم ١٥٠ کەسی مەدەنیان ڕفاند.

ڕۆژی ٦ی کانوون لە گوندی زدێ-ی ناوچەی سلووکێ-ی گرێ سپی ٧کەس ڕفندران.

١٥ی کانوون لە گوندی عەلی باجلیەی گرێ سپی باوک و کوڕێک لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە رفێندران.

١٠ی کانوون لە گوندی بیێ ناوچەی شێراوای عەفرین لانی کەم ١٥کەس ڕفێندران.

ک-ش