لە منبج چالاکیی چادرهەڵدان لە دژی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک بەردەوامە

نوێنەرانی رێکخراوەکان و کۆمیتەکانی شاری منبج پشتیوانیان لە چالاکیی چادرهەڵدانی ئەنجوومەنی گەنجانی حیزبی سوریای داهاتوو کرد.

چالاکیی چادرهەڵدان لە دژی داگیرکەری بە دروشمی "پاراستنی وەڵاتەکەمان بەڵێن و پەیمانمانە، نا بۆ داگیرکەری، وەرن پێکەوە وڵاتەکەمان بپارێزین" بە بەشداریی ئەندامانی کۆمیتەکانی پەروەردە، شارەوانییەکان، رۆشنبیری و هونەر و رێکخراوەکانی ژنان بەڕێوەدەچێت.

رەودا محەمەد بە ناوی کۆمیتەى پەروەردە و فێرکردن لە چالاکییەکەدا رایگەیاند، لە هەموو گۆڕەپانە سیاسی و بازنە مەدەنییەکاندا خۆیان بەڕێوەدەبەن و رێگا نادەن هیچ کەسێک دەستوەردان لە کاروبارەکانیاندا بکات.

ساجیدە عەبدولکافی جێگری هاوسەرۆکایەتیی شارەوانیی منبج وتی، دەوڵەتی تورک ناوچەکە داگیر دەکات و دەیەوێت خەونی عوسمانیی نوێ زیندوو بکاتەوە.

مروەت حەمەد ئەندامی ناوەندی ژنەلۆژی باسی ئەوەیکرد، دەوڵەتی تورک هێرش دەکاتە سەر خاکی سوریا و کۆمەڵگەى سوریا تێکدەدات و دەیەوێت یەکگرتوویی کۆمەڵگەکەمان تێکبدات و ئیرادە و ورەی ژنی ئازاد تێکبشکێنێت.

ژ.ت