لە منبج هێرشی داگیرکەریی دەوڵەتی تورک تێکشکێنرا

هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر گوندی جات لە باکووری رۆژهەڵاتی منبج تێکشکێنرا.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی ئەنجوومەنی سەربازیی منبج لە ماڵپەڕەکەیان دا بڵاویانکردەوە، چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هێرشیان کردە سەر خاڵی سەربازیی شەڕڤانان لە گوندی جات لە باکووری رۆژهەڵاتی منبج.

راشیگەیاند، شەڕڤانان بەرەنگاری ئەو هێرشە بوونەوە و هێرشەکەیان تێکشکاند.

ژ.ت