لە منبج لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی رێپێوان ئەنجامدرا

لە گوندی ئوسەجلی منبج گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بە رێپێوانێک شەرمەزار کرا.

بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی گەنجی منبج، بە سەدان دانیشتوانی گوندی ئوسەجلی گەورەی رۆژئاوای منبج رێپێوانیان کرد و گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد.

خۆپیشاندان لە ناوەراستی گوند بەرەو ناوەندی تەندروستی دەستی پێکرد. لە رێپێوانەکەدا پانکارتی ' ئازادی رێبەر ئۆجالان کلیلی ئاشتی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستە' و ' بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج دیوارەکانی ئیمڕالی هەڵدەوەشێنین' بەرز کرانەوە.

هەروەها ئەمینە عوسمان ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج بە ناوی یەکێتیەکە راگەیەندراوێکی خوێندەوە.

ئەمینە عوسمان وتی، " ٢٤ ساڵە رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە زیندانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدایە. دەوڵەتی تورک بە هاوکاری هەواڵگری ئیسرائیل و زۆر دەوڵەتی دیکە پیلانگێڕیان لەدژی رێبەر ئۆجالان ئەنجامدا کە تەڤگەری ئازادی کوردستان بشکێنن و گەلی کورد قڕ بکەن."

ئەمینە راشیگەیاند، مەبەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەوە بوو کە بە دەستگیرکردنی رێبەر ئۆجالان، هزر و فەلسەفەی قەتیس بکەن و وتی، " لە پشت بەرخۆدانی گەریلا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدا کە لە بەرامبەر چەکی قەدەغەکرا و دەوڵەتی داگیرکەری تورک تێدەکۆشن، هزری ئازادی رێبەر ئۆجالان هەیە. دەوڵەتی تورک بە هێرشەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەیەوێت پێشێلکاریەکانی لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بشارنەوە."

ئەمینە عوسمان راشیگەیاند کە تاوەکو ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد مسۆگەر نەکرێت بەردەوامی بە تیکۆشان دەدەن و وتی، " ئێمە ئیرادەی ئازاد، بڕوا و باوەڕیمان لە رێبەرمان وەرگرتووە. ئێمە تاوەکو رێبەرمان ئازاد نەکەین دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین. بڕوامان وایە کە ئازادی رێبەرمان نزیکە. لەبەرئەوەی هزری رێبەرتی بۆ هەموو کێشەکانی گەلان چارەسەرە."

ئەمینە عوسمان بانگەوازی لە هەموو رێکخراوەکانی یاسایی و مەدەنی کرد کە سەردانی سی پی تی بکەن و دۆخی رێبەرتی ئاشکرا بکەن و ئازادی جەستەییی رێبەرتی دەستەبەر بکەن.

چالاکی بە وتنەوەی دروشمی ' بژی ریبەر ئۆجالان' و ' بژی بەرخۆدانی گەلانی ئازاد' کۆتایی هات.

ف.ق