لە منبج یادی شەهید بێریتان کرایەوە

بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتیی ژنانی گەنج لە منبج لە بە نمایشکردنی فیلمێک یادی شەهید بێریتانیان کردەوە. لە تەبقاش بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە، ئیدانەکرا.

یەکێتیی ژنانی گەنج لە منبج لە ٣٠هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی گوڵناز کاراتاش (بێریتان) بە نمایشکردنی فیلمێک یادی بێریتانیان کردەوە.

ژنانی گەنج لە گەڕەکی کوردان و ناوەندی شار سینەفیزیۆنیان دانا و فیملێکیان لەسەر شەهید بێریتانیان نمایشکرد و یادیان کردەوە. هەروەها پەکەکەیان بە ئاگر لە ناوەندی شارەکە دا نووسی و سڵاویان لە بەرخۆدانی گەریلا کرد.

تەبقا

هەروەها بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ و یەکێتیی ژنانی گەنج لە شاری تەبقا ڕێپێوانێکیان لە دژی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەلایەن دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدا و بەکارهێنانی چەکی کیمیاییان ئیدانەکرد.

ژ.ت