لە مەنبەج یادی شەهید حەقی قەرار کرایەوە

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە شاری مەنبەج یادی شەهیدی ئەنتەرناسیۆنال «حەقی قەرار» و شەهیدانی مانگی ئادار و نیسان و ئایاری کردەوە، دووپاتیان کردەوە لەسەر ڕێگەی شەهیدان بەردەوام دەبن، لەپێناو ئارامی و ئاسایشی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.

هەریەک لە ئەندامانی ئیدارە مەدەنییە دیموکراتیکەکانی شاری مەنبەج و دەوروبەری، مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان و مەجلیسی ژنانی سوری، مەجلیس و هێڵەکان و مەجلیسی سەربازیی مەنبەج، دامەزراوەی بریندارانی جەنگ و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، لە گۆڕستانی شەهیدان لە باشوری شارەکە بەشداری مەراسیمەکە بوون.

مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی شەهیدان دەستیپێکرد.

پاشان ئەندامی مەجلیسی گشتی پارتی سوریای پاشەڕۆژ، شیار محمد، وتارێکی پێشکەش کرد و گوتی: «شەهید حەقی قەرار ڕووبەڕووی چەندین پیلانگێڕی بوویەوە، بەڵام بەردەوام بوو، توانی کاریگەری لەسەر ئەندامانی پارتەکە دابنێت. کاتێک باس لەوە دەکەن باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لەناودەبەن، ئەمە شتێکی نوێ نییە، مێژووی دەوڵەتی تورک پڕە لە تاوان و پیلانگێڕی».

هەروەها گوتی: «لێرەوە، بە هەموو دوژمنان دەڵێین، هێز و چەکەکانتان ناتوانن ئیرادەی گەلانی ئازاد بشکێنن، سەرباری هەموو ئاستەنگ و هەڕەشە و پیلانگێڕییەکان دژی ئەم پرۆژە دیموکراتیکە، ئێمە هەر بەردەوام دەبین».

لە کۆتایی یادەکەدا، گۆرانی شۆڕشگێڕی بۆ شکۆدارکردنی شەهیدان پێشکەش کرا، ئامادەبووان مۆمیان لەسەر گڵکۆی شەهیدان داگیرساند. 

ف.ق