لە ناوچە سنوورییەکان جموجوڵی چەتەکان و زرێپۆشەکان

جموجوڵی نائاسایی چەتەکان و زرێپۆشەکان لە هێڵی عەین عیسا، تل تەمر و کۆبانێ هەیە.

ئێوارەی دوێنێ لە گوندی چارقلیی سەربە کۆبانێ، عەین عیسا، تل تەمر و هێڵی ناوچەی زرگانی سەرێکانی، جموجوڵی چەتەکان و زرێپۆشە سەربازییەکان هەبوو.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بەردەوام هێرش دەکەنە سەر بەری عەین عیسا، تل تەمر و زرگان. جموجوڵی چەتەکان و ئۆتۆمبێلی سەربازی لەو شوێنانە لە راگەیاندنەکان بڵاودەکرایەوە.

لە دوای هەڕەشەکانی ئەردۆغان و نوێنەرانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر، لەو شوێنانەدا جموجوڵی فڕۆکەی چاودێری زیادی کردووە.

ژ.ت