لە ناوچەی رەجۆی عەفرین هاوڵاتیان لە دژی تیرۆری تورکیا رژانە سەر شەقام

بە سەدان هاوڵاتی ناوچەی رەجۆی سەر بە عەفرین، لە دژی زوڵم و زۆرداری دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، رژانە سەر شەقام و چالاکیان ئەنجامدا.

بە پێی هەواڵێ ئاژانسی هەواڵی هاوار لە ناوچەی رەجۆی عەفرین کە لە ئێستادا داگیرکراوە، بە سەدان هاوڵاتی رژانە سەر شەقام و تیرۆر و کردەوە نامرۆڤانەکانی دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکانیان رسوا و شەرمەزار کرد.

لە رێپێوانێکدا دروشمی دژی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و چەتەکانی وترانەوە و جەخت کرایەوە کە دەوڵەتی فاشیی تورک بەرپرسیاری یەکەمی ئەو تاوانە نامرۆڤانەیە کە لە عەفرین و دەوروبەری روودەدەن.

ز.ش