لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و رژێمی سوریا لە قامیشلۆ شەڕ روویدا

هێزەکانی رژێمی سوریا لە قامیشلۆ دەستیان بە تەقە و دەستڕێژی گولـلە کرد و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش وەڵامیان دانەوە.

هێزەکانی رژێمی سوریا لە گەڕەکی هالکۆی شاری قامیشلۆ تەقەیان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان کردووە.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش لە چوارچێوەی بەرگریی رەوادا وەڵامی هێزە ئەمنییەکانی رژێمی سوریایان دایەوە و شەڕ روویدا.

تاوەکو ئێستا وردەکاریی ئەو شەڕە و زیانەکانی روون نەبووەتەوە.

ژ.ت