لە نەورۆزی حەسەکەدا پەیامی 'ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان' درا

غەریب حسۆ هاوسەرۆکی تەڤدەم لە نەورۆزی حەسەکەدا قسەی کرد و رایگەیاند، ئەرکی گەلانی دیموکراتی ئەوەیە کە ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد مسۆگەر بکەن.

نەورۆزی حەسەکە بە دروشمی  ' بە رۆحی بەرخۆدانی نەورۆز رێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین و داگیرکەری تێکبشکێنین' پیرۆزکرا.

دوای ئەوەی ئاگری نەورۆز هەڵکرا، گوێ لە هەڵسەنگاندنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد گیرا.

دواتر غەریب حسۆ هاوسەرۆکی تەڤگەری کۆمەڵگەی دیموکراتی (تەڤ-دەم) قسەی کرد. حسۆ جەژنی نەورۆزی لە هەموو گەلان پیرۆز کرد و وتی، " هیوامان وابوو کە نەورۆزی ٢٠٢٣ بە جۆش و خڕۆشێکی زۆر پێشوازی لێبکرێت. بەڵام شەهیدانی یات-مان رەوانەکران. سەرەخۆشی لە گەلە قاڕەمانەکەمان دەکەین. ئێمە نەورۆز لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەین. پێویستە نەورۆز ببێت نەورۆزی سەرکەوتن و ئاشتی."

حسۆ باسی ئەوەشی کرد کە مەشخەڵی نەورۆز میراسی گەلی کورد و کۆمەڵگەی میزۆپۆتامیایەوە و وتی، " ئەم شۆڕشە، شۆڕشی یەکەمینە لە مێژووی گەلی کورددا لە بەرامبەر هەموو سیاسەتەکانی دژی کورد و تاوەکو ئێستا بەردەوامە. ئەم جەماوەرە نیشانەی ئەمەیە."
حسۆ گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی شەرمەزار کرد و وتی، " رێبەر ئۆجالان  رۆحی نەورۆزی سەرلەنوێ ژیاندەوە. ئەو مەشخەڵەی کە کاوەی ئاسنگەر هەڵیگیرساند، بە هەزاران ساڵە بەردەوامە و رادەستی شەهید مەزلۆم دۆغان کراوە."

حسۆ ئاماژەی بە بەرزکردنەوەی بەرخۆدان و تێکۆشان کرد و وتی، " بەرپرسیاری ئێمە گەورەیە. پێویستە گەلەکەمان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد رێکخستنی خۆی بەهێز بکات، ساڵی ٢٠٢٣ بکەینە ساڵی ئازادی جەستەیی رێبەر ئۆجالان. یەکێک لە ئەرکەکانی گەلە دیموکراتەکەمان هەیە، ئەویش ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالانە."

ئاهەنگەکە بە گۆرانی و هەڵپەڕکێ بەردەوامە.

ف.ق