لە ڕەقە سەرەک چەتەیەکی داعش دەستگیرکرا

قەسەدە بە ئۆپەراسیۆنێک لە باکوری ڕەقە سەرەک چەتەیەکی داعشی دەستگیرکرد، کە بەرپرسی دارای داعش بوە لە دێرەزۆر و لە ساڵی ٢٠١٩ەوە هەڵهاتووە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بڵاویکردەوە، هێزە تایبەتەکان ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە باکوری ڕەقە دەستپێکردووە و سەرەک چەتەیەکی داعشیان دەستگیرکردوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای بەدواداچون بۆ شوێنهەڵگرتنی سەرەک چەتەیەکی داعش، ئۆپەراسیۆنێک بە پشتیوانیی ئاسمانی هێزەکانی هاوپەیمانانیی نێونەتەوەیی لە گوندی هتین لە باکوری ڕەقە ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا سەرەک چەتەکەی داعش دەستگیرکرا، کە پێشتر پۆستی "ئەمیری بەیتول ماڵ"ی هەبوو و کاروباری دارایی داعش لە دێرەزۆر بەڕێوەدەبرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئەوەشی ڕاگەیاندووە، قەسەدە و هاوپەیمانان لە ساڵی ٢٠١٩دا لە دیرەزۆر هەوڵی دەستگیرکردنی ئەو سەرەک چەتەیەیان داوە، بەڵام هەڵهاتبوو.

ناوەندەکە ڕاشیگەیاندووە، هێزەکەی لە ئۆپەراسیۆنەکەیاندا دەستیشیان بەسەر ئەو بەڵگەنامەدا گرتوە، گە لەگەڵیدا بووە.

ژ.ت