لە ڕەقا ٤ منداڵ بەهۆی خواردنی قارچکەوە گیانیان لەدەستدا

لە ڕەقا ١٧ منداڵ بەهۆی خواردنی قارچکی ژەهراوییەوە باری تەندروستییان تێکچوو و ٤ منداڵیان گیانیان لە دەستدا.

دوێنێ ١٧ منداڵی گوندی ئەبو وهیل لە ڕۆژهەڵاتی ڕەقا دوای خواردنی قارچکی ژەهراوی گەیەنرانە نەخۆشخانەی تایبەت بە منداڵان.

سەمۆ عوسمان پزیشکی نەخۆشخانەکە بە ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)ی ڕاگەیاندووە، ٤ منداڵ بەهۆی ژەهراویبوونەوە گیانیان لەدەستداوە و ئەوانی دیکەش هێشتا چارەسەریان بۆ دەکرێت.

 عوسمان وتیشی: نەخۆشخانەکە دەستێوەردانی خێرای کردووە و ٤ منداڵیان گواسترانەتەوە بۆ نەخۆشخانە تایبەتەکان و ئەوانی دیکەشیان لە دۆخێکی باشدان.

ژ.ت