لە قامشلۆ دوو کەس بە تەقەی چەتەکانی دیفاع وەتەنی بریندار بوون

لە ئەنجامی تەقەی چەتەکانی دیفاع وەتەنی سەر بە رژێمی دیمەشق لە مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمێکدا، گەنجێک و منداڵیک برینداربوون.

لە  ناوەڕاستی بازاڕی شاری قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، لە مەراسیمی بەڕێکردنی تەرمی شێخێکی عەشیرەتی تەی، چەتەکانی دیفاع وەتەنی دەستڕێژی گولەیان لە هاوڵاتیان کرد.

لە ئەنجامدا، گەنجێک بەناوی ‘محەمەد خالید عەلی’ و منداڵێک بەناوی ‘ئامەد فەیسەل’ برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

بەپێی گوتەی بەرپرسانی نەخۆشخانەی قامشلۆ، دۆخی تەندروستیی ئەو گەنج و منداڵە باشە.

ف.ق