لە قامشلۆ لەبەردەم باڵەخانەی نەتەوە یەکگرتووەکان چالاکی ئەنجامدرا

لە بەردەم باڵەخانەی کۆمسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری قامشلۆ هێرشی سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزارکرا.

لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'بەرخۆدانی رێبەر ئاپۆ و بەرخۆدانی هەڵۆکانی زاگرۆس بەرخۆدانی ئێمەیە' ، ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار، وێنەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەرزکرانەوە و دروشمی پشتگیری بۆ بەرخۆدانی گەریلا وترانەوە.

لە چالاکیەکەدا ئوزگور رۆنی ئەندامی یەکێتی ژنانی گەنج قسەی کرد و وتی، "دەوڵەتی داگیرکەری تورک ناتوانێت ئیرادەی گەلی کورد و رێبەرایەتی بە قشارەکانی بشکێنێت. لەبەر ئەوەش هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا. ئێمە هێرشە داگیرکەریەکان شەرمەزار دەکەین و پشتگیری لە هێزەکانی گەریلا دەکەین."

دواتر حالا فارس بە ناوی بەرێوەبەرایەتی کۆنگرەی ستار لە قامشلۆ راگەیەنراوێکی خوێندەوە و هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورکی شەرمەزار کرد و وتی، هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکە هێرشەکان شەرمەزار دەکەن و سیاسەت و هێرشی دوژمانیەتی لەدژی چیاکانی کوردستان بەڕێوەدەبرێن.

لە کۆتایی راگەیەنراوەکەدا، بانگەوازی بۆ هێزە نیودەوڵەتیەکانکرا کە رۆڵ و ئەرکی مرۆیی خۆیان بەجێبهێنن.

خۆپیشان بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

ف.ق