لە قامشلوو هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورک ئیدانەکرا

هاووڵاتیانی شاری قامیشلوو بە خۆپیشاندانێک هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر هەرێمەکانی زاپ، مەتینا ‌و ئاڤاشین، ئیدانەکرد و سڵاویان نارد بۆ بەرخۆدانی گەریلاکانی ئازادی کوردستان.

لە شاری قامیشلوو لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا هاوڵاتیان ، ڕژانە سەر شەقامەكان ‌و خۆپشاندانیان لە دژی هێرشەكانی دەوڵەتی توركی داگیركەر ‌و بەكارهێنانی چەكی كیمیایی لەلایەن داگیركەرەوە، كرد.

لە خۆپیشاندانەكەدا، كە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵائۆجالان ‌و ئاڵاكانی پەكەكە، بەرز كرابوونەوە، دروشمی “بە گیانی بەرخۆدانی زاپ، مەتینا ‌و ئاڤاشین، یەكی ئایار پیرۆز دەكەین” دەوترایەوە.

لە خۆپیشاندانەكەدا، كە لە گەرەکی  خلیجەوە دەستیپێكرد ‌و تا دووڕیانی كۆڕنیش، بەردەوام بوو، خۆپیشاندەران پشتگیریی خۆیان بۆ هەنگاوی شۆِرشگێریی هەڵۆكانی زاگرۆس و جەنگی خابوور دەربڕی.

لە خۆپیشاندانەكەدا، ڕاگەیەنراوێک لەلایەن مەهدی عەگید ئەندامی ئەنجوومەنی گەلی شارەكەوە خوێنرایەوە كە تێیدا، هێرشە داگیركارییەكانی دەوڵەتی تور ئیدانەکرا ..
خۆپیشاندانەكە بە دروشمی بژی ڕۆحی بەرخۆدانی هێزەكانی پاراستنی گەل لە دژی داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورک، كۆتایی هات.

 

ک-ش