لە قامیشلۆ ٣٦ چەتە دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە شاری قامیشلۆ ٣٦ چەتە و هاوکاری ئەو چەتانەیان دەستگیرکرد.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەبارەی ئۆپراسیۆنەکان لە قامیشلۆ راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەم زانیارییانە ئامژەیان پێکراوە:

"لە ئۆپراسیۆنی چاودێری شانەکانی داعش و هاوکارانیاندا، شانەکانی داعش و ئەو کەسانەی یارمەتیان داون و ئاسانکارییان بۆ داعش دەکرد، ئاسایشی گشتی شوێنەکانیانی دەستنیشان کرد و لە دژی ئەوان ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا و کۆتاییان بە چالاکییەکانیان هێنا.

ئەمڕۆ (٢٧ کانونی دووم) لەسەرلەبەیانیدا هێزی ئۆپراسیۆنەکان و هێزی تایبەت (هات) لە گەڕەکە جیاجیاکانی قامیشلۆ چوونە سەر شوێنەکانی خۆحەشاردانی ئەندامانی داعش و هاوکارانیان.

لە هەڵکوتانە سەر ئەو شوێنانەدا ٣٦ چەتە و یارمەتیدەرەکانیان دەستگیرکران، دەستیش بەسەر بڕێکی زۆر چەک و جبەخانە و کەلوپەلی تەکنیکیدا گیرا.

هێزەکانمان لە هەموو کات زیاتر بەمەبەستی پاراستنی ئاسایشی هەرێمەکانمان لە ئەرکدان. داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە ئەگەر جموجۆڵی گوماناوییان بەدیکرد، نزیکترین بنکەکانی هێزە ئەمنییەکان ئاگادار بکەنەوە و پشتیوانی لە هێزە ئەمنییەکان بکەن".

هـ . ب