لە قامیشلۆ چالاکیی ٨ی ئادار: ئێمە رێبەر ئاپۆ و ژنان ئازاد دەکەین

لە وتەکانی چالاکیی ٨ی ئادار لە قامیشلۆ راگەیاندرا، "بۆ ئەوەی ریبەرعەبدوڵا ئۆجالان و ژنان ئازاد ببن، ئێمە تێکۆشان گەورەتر دەکەین".

هەزاران ژنی کورد، عەرەب و سوریانی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا رۆیشتنە شوێنی چالاکیی ٨ی ئادار لە شارۆچکەى حەمۆی قامیشلۆ.

گوڕەپانی چالاکییەکە بە وێنەى شەڕڤانانی شەهید، ئاڵای رێکخراوەکان و دام و دەزگاکان و حیزبەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و ئاڵای کۆنگرەى ستار رازێنرایەوە و پۆستەری "تێکۆشانمان گارانتیی شۆڕشی ژنانە" بەرزکرابووە.

رەمزیە محەمەد وتەبێژی کۆنگرەى ستار لە چالاکییەکەدا رایگەیاند، چالاکیی ٨ی ئادار پێشکەش بە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هەموو ژنانی سوریا دەکەین.

رەمزیە محەمەد راشیگەیاند، ژنان خۆیان بە رێکخستن دەکەن و بە فیداکاریی سەدان شەڕڤان خاوەنداری لە دەستکەوتەکان کرا و و دەیکەن و وتی، "تێکۆشانەکەمان بەردەوام دەبێت تاوەکو هەموو ناوچەکان لە ژێر داگیرکەری رزگاریان دەبێت. بۆ ئازادیی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و ژنان، ئێمە تێکۆشانی خۆمان گەورەتر دەکەین".

نەجلا تامی وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنان لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا وتی، "دوای مێژوویەکی پڕ و لێوانلێو لە تێکۆشان و فیداکاریی گەورە، لە رووی سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتییەوە چەندین دەستکەوت بە دەستهاتوون. ژنان لە شۆڕش دا قارەمانانە و بە هەڵوێستی خۆیان کاریگەرییان لە سەر جیهانیش دروست کرد. تێکۆشانێکی بێ ئەمان و بێ وچان بەڕێوەدەچێت، بەها هاوبەشەکانیان پاراست و لە ناو گەلان دا سیستمی هاوبەشیان بونیات نا".

تامی داوای لە کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی کرد، کە ئەرکی خۆیان بە جێ بهێنن و داوایشیکرد، هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ژنان راوەستێنن و لەبەر تاوانەکانیان دادگاییان بکەن.

نەسرین عەبدوڵا وتەبێژی یەپەژە رایگەیاند، "جارێکیتر ئێمە بەڵێن دەدەینەوە، کە شۆڕشەکەمان دەپارێزین، داگیرکەریی ئەردۆغان و تورکان هەڵدەوەشێنینەوە. ئێمە جارێکیتر ئاڵای خۆمان لە عەفرین، سەرێکانی و گرێ سپی هەڵدەکەینەوە. ئێمە چۆن ئاڵای چەتەکانمان لە زەوی دا، ئێمە ئاڵای ئەو چەتانەش لە زەوی دەدەین. بۆ ئەوەى ئێمە ئاڵای ژنان شکاوە بکەین دەبێت هەموو ژنانی جیهان لە تێکۆشان دا بن".

پەیامی پیرۆزبایی ٨ی ئادار خوێندرانەوە و مۆزیک و سرود و گۆرانی پێشکەشکران.

هاوکات ژنان لە گۆڕەپانی چالاکییەکەدا بەرهەم دەستییەکانی ژنانی نمایش کرد.

ژ.ت