لە قامیشلوو چالاکی ئیشکگری بۆ ڕێبەری گەلی کورد

لە قامیشلوو بەئامانجی ئازادی ئۆجالان و بۆ ئەوەی کە تیشک بخرێتە سەر دۆخی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چادری ئێشکگری دانرا.

چالاکی چادردانان بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار لە گەڕەکی سیاحی لە پارکی ئارێ-ی قامیشلوو دەستیپێکرد.

لە چادری چالاکییەکەدا پانکاردی بە نووسینی ، " کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هاتووە"، هەڵواسراوە.

ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەری پەیەدە مزگین ئەحمەد لە چالاکییەکەدا قسەیکرد و وتی، " هەتاکوو پارێزەر و بنەماڵە نەچن بۆسەردانی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئێمە بەردەوام بێت."

ئەحمەد ئەوەی خستەڕوو کە ئەوان ژیانێک بێ ڕێبەر ئاپۆ قەبووڵ ناکەن.

وتەبێژی کۆنگرەی ستاری قامیشلوو شەها خەلیل وتی، " هەتاکوو بە ڕێبەرعەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتن ئەنجام نەدرێت لە شەقامەکان دەمێننەوە و چالاکییەکانیان بەردەوام دەکەن."

هاوسەرۆکی بنەماڵەی شەهیدانی قامیشلوو هێڤی سەیدیش قسەیکرد و وتی ئامانجی ئێمە ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە و هەتاکوو ئازادی یەکجاری چالاکی بکەین.

چالاکییەکە هەتاکوو ٢٨ی ئادار بەردەوام دەبێت.

ک-ش