لە قامیشلوو دانیشتووانی گەڕەی تەی گەڕانەوە سەرماڵەکانیان

دوای ئەوەی کە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ چەکدارانی دیفاع وەتەنی سەر بە رژیمی سووریا-یان لە گەڕەکی تەی دەرخست، هاووڵاتیانی ئەو گەڕەکە دەگەڕێنەوە سەرماڵی خۆیان.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ بۆ ئەوەی هاووڵاتیان لە هێرشی چەتەکانی دیفاع وەتەنی بپارێزن لە گەڕەکی تەی دوورخرابوونەوە.

چەکدارەکانی دیفاع وەتەنی پایبەند بە ئاگربەست نەبوون، هەربۆیە لە چالاکییەکدا بەتەواوی لە گەڕەکی تەی دەرکران.

دوای ئەوەی کە ئارامی بۆ گەڕەکی تەی گەڕایەوە، دانیشتوانی گەڕەکەکە لە بەرەبەیانییەوە دەستیان کردووە بە گەڕانەوە بۆسەر ماڵەکانیان. لە مەیدانی وەحدەی قامیشلوو ئۆتۆمبیلیان بۆ گەڕانەوەی خەڵک تەرخان کردووە، هاووڵاتیان چوونە ناو ماڵەکانیان.

میلیشیاکانی دیفاع وەتەنیی رژێمی سوریا شەوی ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ هێرشیان کردە سەر خاڵی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ناوچەى وەحدە لە قامیشلۆ و بەو هۆیەوە شەڕ دەستیپێکرد.

سەرباری هەوڵی زۆر و راگەیاندنی چەند ئاگربەستێک، بەڵام هێرشی میلیشیاکانی رژێمی سوریا هەر بەدەوامیی هەبوو.

لە دوایین هەوڵدا لە ٢٥ی نیسان لە ژێر چاودێڕیی رووسیا و قەسەدە دا ئاگربەست راگەیاندرا، بەڵام لەبەر ئەوەى میلیشیاکانی دیفاع وەتەنی سەرلەنوێ دەستیان بە هێرشەکانیان کرەوە، بە درێژایی شەو شەڕێکی قورس روویدا.

لەئیستادا گەڕەکی تەی بەتەواوی پاک کراوەتەوە لە چەتەکانی سەر بە ڕژیمی سووریا.

ک-ش