لە قامیشلوو دوو ناوەندی چەکدارانی ڕژیمی شام کۆنتڕۆڵ کرا

لە قامیشلوو شەڕ کە بە هێرشی چەکدارانی شام دەستیپێکرد، بەردەوامە. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ٢ ناوەندی چەکدارانی دیفاع وەتەنییان کۆنتڕۆڵکرد.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی هاوار شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕؤژهەڵاتی سووریا و چەتەکانی دیفاع وەتەنی سەربە ڕژێمی سوریا، لە دەوروبەری خوێندنگای عەباس عەلەوی و بن سینا لە ناوەندی و ڕۆژئاوای گەڕەکی تەی بەردەوامە.

ڕاگەیەنرا کە هێزەکانی ئاسایش  لە کۆڵانی خەولە بێنت پێش ڕەوی دەکەن.

چەکدارانی حکومەتی شام  لەڕۆژی ٢٠ی نیسانەوە لە کاتژمێر ٢٢:٠٠ هێرشیان کردە سەر خالێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و لەئەنجامدا شەڕهاتە ئاراوە.

ک-ش