لە رەقا دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا

لە رەقا بە چالاکیەک کە لەلایەن پارتی دوارۆژی سوریاوە رێکخرا، هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا و پەیامی 'ئێمە لەگەڵ قەسەدەداین' راگەیەنرا.

لە رەقا چالاکیەک ئەنجامدرا و دەوڵەتی تورک شەرمەزارکرا. چالاکیەکە لەلایەن پارتی دوارۆژی سوریاوە لەبەردەم ماڵی گەل ئەنجامدرا.

چالاکوانان کە ئاڵای پارتەکەیان بەرز کردەوە، بێوەستان دروشمیان بۆ شەرمەزارکردنی دەوڵەتی تورک وتەوە.

لەبەردەم دەروازەی شاروچکەی تشرین، رێپیوانەکە بۆ میتینگ گۆڕا. لە میتینگەکەدا لەسەر ناوی پارتی دوارۆژی سوریا ئەدهەم ئەلسەلۆم، بە ناوی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان مەحمە ئەلحسێن و بە ناوی ئەنجومەنی گەلی تشرین، رەحمان محەمەد هاوسەرۆکی ئەنجومەنەکە قسەی کرد.

قسەکەران رایانگەیاند، پێویستە گەلانی هەرێمەکە پشتگیری لە بەرخۆدانی هیزەکانی سوریای دیموکراتی لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بکەن.

هەروەها پشتراستیان کردەوە کە گەلانی هەرێمەکە، پرۆژە و خاکی خۆیان لەبەرانبەر داگیرکەری دەپارێزن و ئەوان داگیرکردنی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە قبوڵ ناکەن.

قسەکەران ئاماژەیان بە گرنگی دیالۆگی سوریا و چارەسەری ئاڵۆزی سوریا بە دیالۆگ و دارشتنی سیستمێکی هەمەلایەن و نە ناوەندی کرد.

ف.ق