لە شەهبا مینێک بە ٣ منداڵی کۆچبەری عەفرینیدا تەقییەوە و بە قورسی برینداری کردن

لە گوندی بابنس لە شەهبا مینێک تەقییەوە و بەو هۆیەوە ٣ منداڵ بە قورسی بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١٨:٠٠ی دوێنێ ئێوارە لە گوندی بابنس لە ناوچەى شەهبا مینێک بە ٣ منداڵی کۆچبەری عەفرینیدا تەقیوەتەوە و بە قورسی برینداری کردوون.

ناوی منداڵە بریندارەکان بریتییە لە: عەبدولکەریم سلێمان تەمەن ١١ ساڵ، جەلال حسێن تەمەن ١٦ ساڵ و سەلما شەبابۆ تەمەن ١٤ ساڵ.

منداڵە بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئاڤرین لە شەهبا.

ژ.ت