لە شەهبا یادی ٥ گەریلای شەهید بەرزڕاگیرا

مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە عەفرین و شەهبا لە مەراسیمێکدا یادی ٥ شەهیدی یەژاستاری بەرزڕاگرت کە لە شوێن و کاتی جیاواز شەهید بوون.

لە ١١ هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی تێکۆشەر گوڵان، مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدان لە عەفرین، مەراسیمێکی ڕێکخست بۆ یادکردنەوە شەهیدانی یەژاستار: (گوڵان، گوڵچیا، پەلشین، هەژار زۆزان، لەیلا ئامەد)، مەراسیمەکە لە گوندی تەل قەراح لە کانتۆنی شەهبا بەڕێوەچوو.

شەهید گوڵان لە ٧ ی حوزەیرانی ٢٠٠٢، پاش ١٠ ساڵ لە تێکۆشانی قارەمانانە لەنێو تەڤگەری ئازادیی کوردستان، شەهید بوو.

شەهیدان گوڵچیا گابار و پەلشین نەورۆز لە ٢٩ ی نیسانی ٢٠١٩، شەهید زۆزان لە ١٦ ی نیسانی ٢٠٢٣ و لەیلا ئامەد لە ١١ ی ئازاری ٢٠٢٣ شەهیدبوون.

لە مەراسیمەکەدا، شادیە ئیبراهیم بەناوی مەجلیسی بنەماڵەی شەهیدانەوە قسەی کرد و گوتی: "ئەم ٥ هەڤاڵە پێشەنگی شۆڕشن، شەڕڤانەکانمان بەڵێنیان داوە بە تێکۆشان دژی تاریکی و سەرکوت و ستەم، ئێمەش بەڵێن دەدەین بە درێژەدان بە تێکۆشان لەسەر هێڵی شەهیدان".

هەروەها شادیە تیشکی خستە سەر تێکۆشان لەپێناو ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "کاتی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە، بۆیە تا بەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی تێدەکۆشین".

لەکۆتایی مەراسیمەکەدا، وێنەی ٥ شەهیدەکە ڕادەستی دایکانی شەهیدی عەفرین کرا.