لە شێخ مەقسود ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە: کەسێک شەهیدبوو

لە هەرێمی شقەیفی گەڕەکی شێخ مەقسودی حەڵەب کە زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن، ئۆتۆمبێلێک تەقیەوە. لە ئەنجامدا کەسێک شەهیدبوو. و دوو کەسیش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی رایگەیاند، کە هەوآڵگری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر (میت) ئۆتۆمبێلێکی تەقاندووەتەوە و لە ئەنجامدا ئەندامێکی کۆمیتەی ئابوری شەهید بووە و ٢ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.

پێشبینی دەکرێن ئەنجومەنی گشتی گەڕەکەکانی شێخ مەقسود و ئەشرەفیە سەبارەت بە بابەتەکە راگەیەندراو بدەن.

هـ . ب