لە شەرای عەفرین فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی هێرشبەر خرایە خوارەوە

فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ھێرشبەر لە ناوچەی جەنگیی عەفرین، کە لە ژێر داگیرکاریی دەوڵەتی تورکدایە، خرایە خوارەوە.

بەپێی زانیارییەکان، فرۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکەی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە هەوڵی ئەوەدابوو، هێرش بکاتە سەر گوندی مەرەناز لە ناوچەی شەرای عەفرین، بەڵام لە کاتی هەوڵیدا بۆ هێرشکردنە سەر ئەو گوندە خرایە خوارەوە.

تا ئێستا زانیارییەکی ورد لەبارەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی دەوڵەتى تورکی داگیرکەرەوە لە بەردەستدا نییە.

ژ.ت