لە سێمالکا بەرخۆدان بەردەوامە: تاوەکو تەرمەکان وەرنەگرینەوە، لێرە ناڕۆین

چالاکی سێمالکا بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی گەریلاکان کە لەلایەن پەدەکەوە شەهیدکران، بەردەوامە. خانەوادەی شەهیدان رایانگەیاند، تاوەکو تەرمی ڕۆڵەکانیان وەرنەگرنەوە، چالاکیەکانیان بەردەوام دەبێت.

ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدانی هەرێمی جزیر، بۆ ئەوەی تەرمی گەریلاکانی هەپەگە وەربگیرێتەوە کە لایەن پەدەکەوە شەهیدکران، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە سێمالکا چالاکیان ئەنجامدا. بەرپرس و ئەندامانی دەزگاکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد.

دایکانی ئاشتی چوونە سەر سنوری سێمالکا بۆ ئەوەی سنورەکە تێپەڕێنن، بەڵام چەکدارانی پەدەکە ڕێگریان کرد.

کۆمیتەی تەندروستی کۆمیتەی تەندروستی هەرێمی جزیریش کە بەشداریان لە چالاکیەکەدا کرد، داوای کرد، تەرمی گەریلاکان ڕادەستی خانەوادەکانیان بکرێتەوە.

ئیقباڵ ساڵح هاوسەرۆکی کۆمیتەکە گوتی، " شەهیدەکان شکۆی ئێمەن. تۆڵەیان دەکەینەوە. ئێمە وەک کۆمیتەی تەندروستی و مانگی سوری کورد، پێشێلکاریەکانی حکومەتی باشوری کوردستان شەرمەزار دەکەین و تەرمەکانمان دەوێت. ئێمە بەردەوامی بە چالاکیەکانمان دەدەین. تاوەکو تەرمەکان ڕادەستی نەکرێنەوە، لێرە دەبین و چالاکی دەکەین. لەدژی خیانەت ئێمە داوای یەکێتی گەلان دەکەین. لەبەرئەوەی خیانەت لەناودەبرێت."

ف.ق