لە تەبقا هێرش کرایە سەر ڕیش سپییەک

لە شاری تەبقا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هێرشێکی چەکداری کرایە سەر یەکێک لە ڕیش سپییەکانی عەشیرەتی ئەجیلە ساڵەح حەواش. ساڵەح حەواش برینداربوو.

بە پێی سەرچاوە هەرێمییەکان، ئێوارەی ڕۆژی ٨ی نیسان لە ناوەندی شاری تەبقا، ٤ چەکداری نەناسراو هێرشێکی چەکدارییان کردە سەر ساڵەح حەواش.

لە ئەنجامئ ئەو هێڕشەدا ساڵەح حەواش بریندار بوو و گوازرایەوە و بۆ نەخۆشخانە. هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەستیان بە لێپرسینەوە کرد.

لە ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی دێرئەزۆرهێرشەچەکدارییەکان زۆرتر بووە. هێرشەکان زۆرتر لە سەر چالاکانی مەدەنی و نوێنەری عەشیرەکان ئەنجام دەدرێت،

ک-ش