لە تەل حەمیس ٤ چەتە دەستگیرکران

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی تەل حەمید ٤ چەتەیان دەستگیر کرد و دەستیان بە سەر ژمارەیەکی زۆر بەڵگە و کەلوپەلی سەربازیدا گرت.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، هێزەکانیان لە گوندەکانی ناوچەی تەل حەمیسی کانتۆنی قامشلۆ، شانەیەکی تیرۆریستیان  دەستگیکردووە کە ٤ کەس ڤووب و دەست بەسەر ژمارەیەک بەڵگە و کەلوپەلدا گیراوە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، دوای چاودێریکردنی شانەکە و کۆکردنەوەی بەڵگەکان ئاشکرا بووە کە دەستی ئەو چەتانە کە کردەوە تیرۆریستیەکاندا هەبووە.

باسی ئەوەشی کە کە شانەکە لە ٤ کەس پێکهاتووە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کەمینێکی هاتدا دەستگیرکراون.

بەڵگە و چەک و تەقەمەنیەکان بەم شێوەیەیە:

٣ کڵاشینکوف

٩ مەخزەنی کڵاشینکوف

١٩٧ گولەی کڵاشینکوف

١ ڕەخت

دەمانچەیەکی عەیار ٩ ئێم ئێم و دوو مەخزەن

١٩ گولەی دەمانچە

١٩ گولەی بڕنەو

جلێکی سەربازی

٢ بۆمب

هەزار و پێنج سەد دۆلار و ١٤٠ هەزار و ٥٠٠ لیرەی سوری

٣ چەکی سپی

٩ تەلەفۆنی دەستی

١٠ سیمکارتی تەلەفۆن

بەڵگەی کەسایەتی عێراقی و سوری

ف،ق