لە تەپقە ٢٠ چەتە دەستگیرکران

لە ئەنجامی ئۆپراسێۆنێكی قەسەدە لە شاری تەپقە ٢٠ چەتە دەستگیرکران، ئەو بەڵگانەی بە چەتەکانەوە گێراوە دەری دەخات کە پویوندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ تورکیا هەیە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە لە ڕاگەیندراوێکدا ئەنجامی ئۆپسراێۆنێکی بڵاوکردەوە کە لە شاری تەپقە هێزەکانیان ئەنجامیداوە.

لە ڕاگەیندراوەکەدا ئاماژەوە بەوەکراوە :" لە چوارچیوەی چەسپاندی ئاسایش و گرتنی شانە تیرۆرستیەکان یەکینە تایبەتەکانی هێزی سوریا دیموکراتیک لە هەرێمی تەپقە و گوندەکانی دوربەری ئۆپراسێۆنێکیان کرد لە ئەنجامی ئۆپراسێۆنکە ٢٠ چەتە دەستگیر کران.

هاوکات لە ڕاگەیندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە ئۆپراسێۆنەکە لە ئەنجامی کۆکردنەوە زانیاری و بەڵگە پێوست بوە لە سەر جموو جۆڵەکانی چەتەکان، ئۆپراسێۆنەکە ناوەندی چەتەکانی کردۆتە ئامانج کە بۆ هێرشکردن بە کاریان دەهێنا، وێرای گرتنی ژمارێکی بەرچاو  لە چەتەکان، کۆگایەکی گەورەی  چەک و تەقەمەنی، جلی سەربازی، ئامێرەکانی پەیوەندی و بەڵگە دەستیان بە سەردا گیراوە.

جەخت لەوەش دەکەنەوە کە لە ئۆپرسێۆنەکەدا بەڵگەی پێوەست بە دەستخراوە کەوە چەتانە سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بوونە لە پەیوندی دابوونە لە گەڵ ئەوە دەوڵەتە، ئەوەش یەکلای بۆتەوە کە ئەوە چەتانە بە گوێرەی ئەمر و فەرمانی تورکیا لە  هەرێمەکە کار دەکەن و داخوازیەکانی ئەو دەوڵە داگیرکەرە پێک دێنن.

 بە گوێرەی هەمان زانیاری ئەو چەتانە بە ناو شەرڤانی قەسەدە و ئاسایشی ناوخۆ هێرشیان کردۆتە سەر گەلی تەپقە دەستدرێژیان کردۆتە سەر گەل، هێزی ئاسایشی ناو خۆ بە هاوکاری قەسەدە دەستیان بە لێکۆلێنەوە کردوە لەو تاوانە.