لە عەین عیسا شەڕ قورسە

شەڕڤانانی قەسەدە لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیدا لە گوندی مەئالیک ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانیان تێکشکاند، کە چەکی قورسی دۆشکای لەسەر بوو.

هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بۆ سەر گوندەکانی سەیدا و مەئالیک لە عەین عیسا بەردەوامییان هەیە.

شەڕڤانانی قەسەدە بە توندی و بە بەهێزی بەرەنگاری هێرشی چەتەکان دەبنەوە و لە ناوچەکە شەڕێکی قورس روودەدات.

شەڕڤانانی قەسەدە لە گوندی مەئالیک گورزی قورسیان لە چەتەکان دا و ئۆتۆمبێلێکی چەتەکان، کە چەکی دۆشکای لەسەر بوو لەلایەن شەڕڤانەوە تێکشکێنرا.

شەڕ لە ناوچەکە بەردەوامە.

ژ.ت