لە عەین عیسا شەڕێکی قورس روودەدات

لە عەین عیسا و دەورووبەریدا بەهۆی هێرشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییەوە بە چەکی قورس، شەڕێکی گەورە روودەدات.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی بە چەکی قورس ناوچەکانی مالیکییە، هۆشان، رێگای ئێم ٤ و کامپی عەین عیسایان لە شاری عەین عیسا لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بۆردومان کرد.

لە دوای ئەو بۆردومانە شەڕێکی قورس دەستیپێکرد و شەڕەکە تاوەکو درەنگانێکی شەو بەردەوام بوو. لەو ناوچانەدا، کە لەلایەن شەڕڤانانی قەسەدەوە پارێزگارییان لێدەکرێت، شەڕێکی قورس روودەدات.

لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کارەبای شاری عەین عیسا پچڕا.

ژ.ت