لە عەین عیسا ڕژێمی تورکیا هێرش دەکات و قەسەدە بەرپەرچی دەداتەوە

سوپای ڕژێمی تورکیا و تاقمە چەتەکانی هێرش دەکەنە سەر عەین عیسا و شەڕڤانانی قەسەدە بەتوندی بەرپەرچیان دەدەنەوە و لەم ساتانەدا شەڕ و پێکادانی دژوار ڕوو دەدات.

دەرەنگانی شەوی ڕابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سوپای ڕژێمی تورکیای داگیرکەر و تاقمە چەتە پاشکۆکانی هێرشی بەرفراوانیان بۆ سەر گوندەوارەکانی ناوچەی عەین عیسای ڕۆژئاوی کوردستان دەستپێکردوە و تا ئەم ساتانەش هێرشەکە بەدژواری بەردەوامە.
سوپای دوژمنی داگیرکەر لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکەدا بە ڕۆکێت و تۆپی دوورهاوێژ گوندی مەعللەک و ڕێگای ئێم چواری نێودەوڵەتی کردوەتە ئامانج.
لە بەرامبەرد شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک- قەسەدە بەتوندی بەرپەرچی دوژمن دەدەنەوە و تا ئەم ساتە هێرشەکەیان تێکشکاندوە.
لەم ساتانەشدا لە دوروبەری گوندی مەعللەکی باکوری ڕۆژائای عەین عیسا شەڕ بە قورسی بەردەوامە.

 

هـ.هـ