لە ئەنجامی بۆردومانی سوپای تورکیادا ٤ سەربازی ڕژیمی سووریا برینداربوون

سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی هەرێمی شەرایان بۆردومانکرد. ئاشکرابوو کە لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ٤ سەربازی ڕژیمی سووریا برینداربوون.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ، نیوەڕۆی ئەمڕۆ سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندی مەرەنازی شەرا-یان بۆردومانکرد. لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ٤ سەربازی سووری بریندار بوون.

بۆردومانەکە لەهەرێمەکە بەردەوامە.

ک-ش