لە ئەنجامی هێرشی داگیرکەراندا، ٢ هاوڵاتی عەین عیسا برینداربوون

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، مانگێکە هێرشەکانیان بۆ سەر عەین عیسا و گوندەکانی چڕ کردووەتەوە. لە هێرشی ئەمڕۆدا ٢ هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و گروپە چەتەکانی، کاتژمێر ٠٥:٠٠ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر گوندەکانی مشێرف و چەلبێی باکوری رۆژهەڵاتی عەین عیسا.

هێزەکانی سوریای دیموکراتی (قەسەدە) لە چوارچێوەی خۆپاراستنی ڕەوادا، وڵامی داگیرکەرانیان دایەوە و شەڕ روویدا.

لە ئەنجامدا هێرشی دەوڵەتی داگیرکەر و چەتەکان تێکشکێنرا.

داگیرکەران کە نەیانتوانی هیچ ئەنجامێک بەدەست بهێنن، رێگای ستراتیژی ئێم٤ و گوندەکانی مشێرف و چەلبێ باکوری رۆژهەڵاتی عەین عیسایان تۆپباران کرد.

شەڕ و پێکدادان لە هەرێمەکە بەردەوامە.

رژێم و هێزەکانی رووسیا بێدەنگن

ئەو شوێنانەی کە هێرشیان لەبەرانبەر ئەنجامدەدرێت، چەندین بارەگای رژێم و رووسیای لێیە، بەڵام رژێم و رووسیا بێدەنگن.

بەپێی زانیاریەکان ٢ کەسی مەدەنی برینداربوون و دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی رێگا نادەن، بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە بگوازرێنەوە.

ف.ق