لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستگیرا بە سەربڕێک چەکدا کە میت بۆچەتەکانی ناردبوو

هێزە تایبەتەکانی سەربە ئاسایشی کوبانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا دەستیانگرتبەسەر ئەوچەکانەی کە لەلایەن میتی تورکیاوە نێردرابوو بۆچەتەکان لە خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

لەم ماوەدا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوکات لە گەل هەمووهێرشەکانی بۆسەرهەرێمەکە هەوڵی ئەوە دەدات ، بە ئامانجئ گێرە شێوێنی وئاژاوە نانەوە ژمارەیەکی زۆرسیخوڕی خۆی دەربازی هەرێمەکانی ژێرکۆنتڕۆڵی قەسەدە بکات.

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێک کە لەلایەن هێزێکی تایبەتی ئاسایشەوە لە هەرێمی ڕەقا ئەنجامدرا دەستگیرا بەسەر ژمارەیەک چەکی ناتۆکە لە ڕێگەی هەندێ کەسەوە دەربازی هەرێمی ڕەقا و دێرئەزۆر کرابوو و ڕادەستی شانە نوستووەکانی دەوڵەتی تورک کرابوون.

دەربارەی ئەم بابەتە ئەندامێکی هێزی تایبەتی ئاسایش بەناوی د. م بۆ ئاژانسی هاوار قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو کە دوای کاروخەباتی ئەمنی و زانیاری ورد  ڕاگەیەنرا کە لە گەڕەکی مشلب-ی ڕەقا شانەی نوستووی داعش بوونیان هەیە و ئێمەش دەستمان بە ئۆپەراسیۆن کرد.

ئەو ئەندامەی هێزە تایبەتەکان دەستنیشانیکرد کە دوای ئۆپەراسیۆنەکە دەرکەوت کە چەک دەربازی دێرەزۆر و ڕەقا دەکرێن و ڕادەستی شانە نوستووەکانی چەتەکان دەکرێن. د.م وتی، " ئەو چەکانە چەکی دەوڵەتی تورکیان. دەوڵەتی تورک بەنیازە بەوچەکانە شانە نوستووەکانی داعش زیندوو بکاتەوە و هەرێمەکە ئاڵۆزبکات.

شایانی وەبیرهێنانەوەیە کە رووداویک کە ماوەیەکی پیش لە دێرئەزۆر روویدا و هەندێ کەس بەچەکی ناتۆهێرشیان کردبووە سەرقەسەدە، شانەی نوستووی داعش بون.

ک-ش