لە ئۆپەراسیۆنێکی قەسەدە لە دێرئەزۆر ٩چەتە دەستگیرکران

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باشووری دێزئەزۆر ٩ ئەندامی چەتەکانی داعشیان دەستگیرکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە ڕایگەیاند کە لە ڕۆژەکانی ١٠ و ١١ی شوبات دا لە گوندەکانی هەرێمی باشووری دێرئەزۆر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی بەڕێوەچوو.

قەسەدە ئەوەی خستەڕوو کە هێزەکانیان لە ڕۆژی ١٠ی شوبات ٨تیرۆریست و لە ڕۆژی ١١ی شوباتدا یەک تیرۆریستیان دەستگیرکردووە.

بە پێی ڕاگەیەنراوەکە ، لەئۆپەراسیۆنەکەدا برێک چەک و جبەخانەی سەربازی  و ئامێری پێوەندی دەستیبەسەردا گیراوە.

ک-ش