لە ئۆپەراسیۆنێکی قەسەدەدا ٢ چەتەی داعش دەستگیرکران

لە ئۆپەراسیۆنی قەسەدەدا لە ناوچەی تەل حەمیسی باشووری قامشلۆ ٢ چەتەی داعش دەستگیرکران و دەست بەسەر ژمارەیەک کەلوپەلداگیرا.

ناڤەندی راگەیاندن و چاپەمەنی قەسەدە ئاشکرای کرد کە بە هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجامدراوە و ٢ چەتەی داعش دەستگیرکراون.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە ئۆپەراسیۆن لە تەل حەمیسی کانتۆنی قامشلۆ ئەنجامدراوە و ٢ چەتەی داعش دەستگیرکراون و دەست بە سەر ژمارەیەک کەلوپەل و چەکدا گیراوە.

ف.ق