لە زانکۆی کۆبانێ نەورۆز پیرۆزکرا

لە زانكۆی كۆبانێ بە دروشمی “زانین بڕوابەخۆبوونە، بڕوابەخۆبوون هەبوونە” نەورۆزی ٢٠٢٣ پیرۆز كرا.

بە بەشداری بەرچاوی خوێندكاران، لە زانكۆی كۆبانێ بە دروشمی “زانین بڕوابەخۆبوونە، بڕوابەخۆبوون هەبوونە” نەورۆزی ٢٠٢٣ پیرۆز كرا.

خوێندكاران بە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی ئاهەنگیان گێڕا و نەرۆزیان پیرۆز كرد، هەروەها لە ئاهەنگەكەدا چەندین شیعر، گۆرانی و شانۆگەری پێشكەش كرا، پاشان وتارەكانی ڕێبەری گەلی كورد، عەبدوڵا ئۆجالان لەبارەی گرنگی نەورۆز خوێندرایەوە.

لە ئاهەنگەكەدا هێڤین محەمەد عەلی، هاوسەرۆكی كۆلێژی وێژەیی قسەی كرد و وتی: نەورۆز ڕۆژی نوێبوونەوە و ڕۆژی ڕاپەڕین لە دژی دەسەڵاتداری و دەستپێكی ژیانێكی نوێیە، داگیركەران ویستوویانە بەهارەكەمان تاریك بكەن، بەڵام هەمیشە لە بەرامبەر بەرخۆدانی گەل شكستیان هێناوە، بۆ نموونە لەم دواییانەدا لە شاری جندرێس، چوار هاوڵاتیی كوردمان لە كاتی هەوڵدان بۆ كردنەوەی ئاگری نەورۆز كۆمەڵكوژ كران، خەڵك بە سەرهەڵدانیان وەڵامی داگیركەرانیان دایەوە، دەسەڵاتداران تەنانەت لە پریشكی ئاگری نەورۆزیش دەترسن.

ف.ق