لە عەزاز بۆ خانەوادەی چەتەکان خانوو دروست دەکرێن

کۆمەڵەی عەوتادی سەر بە دەوڵەتی تورک لە عەزاز بۆ خانەوادەی چەتەکان خانووی نوێ دروست دەکات.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە چوارجێوەی گۆڕینی دیمۆگرافیای هەرێمە داگیرکراوەکان بۆ خانەوادەی چەتەکان خانوو دروست دەکات.

بەپێی زانیاریەکان، کۆمەڵەی عەوتادی سەر بە دەوڵەتی تورک، کۆمەڵگەی نوێی داگیرکەری لە شاری عەزاز دروست دەکات.

باسی ئەوە دەکرێت کە ٣٢٠ خانوو دروست کراون. هەروەها خوێندنگە، مزگەوت، پارت، بازار و نەخۆشخانەی دروست دەکرێت.

دەوڵەتی تورک بە هاوکاری رێکخراوەکانی بە ناو خێرخوازی قەتەر و کوێت و مانگی سوری تورک دەستی بەم کاری کردووە.

لە جەرابلوس تاوەکو ئیدلب دەوڵەتی تورک زیاتر لە ٣٠ کۆمەڵگەی نیشتەجێبوونی بۆ خانەوادەی چەتەکان دروست کردووە. ٢٠ کۆمەڵگا لە کانتۆنی عەفرینن. ئەوەش لە لاتەن میتی تورکەوە بەڕێوە دەبرێت.

ف.ق