لە عەزاز تەقینەوەیەکی گەورە روویدا

لە شاری عەزاز کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە داگیرکراوە، تەقینەوەیەکی گەورە روویدا.

بەپێێ زانیاریەکان، تەقینەوەکە لە کاتژمێرەکانی نیوەڕۆ لە ناوەندی عەزاز ئەنجامدراوە.

بە پێی ئەو وێنانەی کە بەدەست ئاژانسی هەواڵی فورات گەیشتوون، باڵەخانەیەک و ژمارەیەک ئۆتۆمبێڵ سووتاون.

هەروەها ژمارەیەک برینداریش دەبینرێن. بەهۆی کاریگەری تەقینەوەکە، بەشێک لە باڵەخانەیەک رووزاوە.

تا ئێستا نازانرێت تەقینەوەکە چۆن ڕوویداوە و کەسیش بەرپرسیاری تەقینەوەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ف.ق