لەدژی گۆشەگیری نامەیان بۆ دەزگا نێودەوڵەتیەکان نارد

دەستپێشخەری ئازادی رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە سوریا لەدژی گۆشەگیری ئیمڕالی نامەی بۆ دەزگا نێودەوڵەتیەکان شاند.

دەستپێشخەری ئازادی رێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە سوریا لەدژی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ کۆمیتەی رێگریکردن لە ئەشکەنجەی ئەوروپا (سی پی تی)، کۆمیساری بەرزی نەتەوە یەکگرتووەکان ڤۆلکەر توورک، سکرتێری گشتی ئەنجومەنی ئەوروپا بیڤینۆڤیچ بۆریک و ئەنتۆنیۆ گۆتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.

راگەیەندرا کە کۆپیەکی نامەکە رادەستی نوسینگەی یاسایی سەدە کراوە و دواتر رادەستی لایەنەکان کراوە.

زیاتر لە ٢٢ مانگە هیچ زانیاریەک لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نازانرێت.

ف.ق