لەدژی هێرشی دەوڵەتی تورک لە حەسەکە رێپێوانێک ئەنجامدرا

لەدژی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک لە حەسەکە رێپێوانێک ئەنجامدرا.

رێپێوانەکە لەبەردەم پارکی رێبەر ئاپۆ لە گەڕەکی ناسیرای شاری حەسەکە دەستی پێکرد. گەنجان ئاڵای پارتی دوارۆژی سوریا، پانکارتی ' بە رۆحی شەهیدانمان و شەهیدانی پاریس لە بەرامبەر داگیرکەر دەوەستینەوە، دەستکەوتەکانمان دەپارێزین، سوریایەکی دیموکرات، هەڕەنگ و ناناوەندی دروست دەکەین." و ' بە رۆحی تێکۆشانی سارا و ئەڤینەکان، ئازادی ژنان مسۆگەر دەکەین' بەرز کردەوە و بێ وەستان دروشمی شەرمەزارکردنی هێرشی داگیرکەری تورک و پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی قەسەدە ' وترانەوە.

رێپێوانەکە لەبەردەم کۆمیتەی ژینگە و شارەوانی شاری حەسەکە بۆ میتینگ گۆڕا. وتەبێکی ئەنجومەنی گەنجانی پارتی دوارۆژی سوریا فەرەح سالم قسەی کرد.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەکرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئامانجی تێکشکاندنی پرۆژەی بەڕێوەبەری خۆسەر و یەکێتی پێکهاتەکانی هەرێمەکە، هێرشەکانی بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامە.

فەرەح سالم رایگەیاند کە دەوڵەتی تورک بە بیانوی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەی خۆی، لەنێو بێدەنگی نێودەوڵەتیدا تاوانی شەڕ لەدژی دانیشتوانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا دەکات.

لە راگەیەندراوەکەدا باسی ئەوەشکرا کە ئێمە وەک ئەنجومەنی سوریای دیموکراتی دوارۆژی هەڵوێستی خۆمان و کۆبونەوەی لە دەوری قەسەدە تەئکید دەکەینەوە و هەموو هێزی خۆمان بۆ سەرکەوتنی گەلانمان لە سایەی تێکۆشان و خوێنی شەهیدان بە دەست دەهێنین و گەلەکەمان دەپارێزین."

میتینگەکە بە وتنەوەی دروشمی دڵسۆزی بۆ شەهیدان و پشتگیریکردن لە بەرخۆدانی ژنان کۆتایی هات.

ف.ق