له ناوچه‌ی شێرانێی كۆبانێ، ئه‌مڕۆ له دژی هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی تورك و هاوكاری په‌ده‌كه له‌گه‌ڵ داگیركاریی خێمه هه‌ڵدرا. له كۆنگره‌ی ستار، رێكخراوی كو‌لتور و هونه‌ری باقی خدۆ و پارته سیاسیه‌كان ژماره‌یه‌كی زۆر به‌شدارییان له چالاكییه‌كه‌دا كرد.
خێمه‌كه به وێنه‌كانی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و ئاڵاكانی بزوتنه‌وه‌ی گه‌نجانی شۆڕشگێڕ و یه‌كێتی ژنانی گه‌نج رازاوه‌ته‌وه.
دوای خوله‌كێك رێزگرتن له یادی شه‌هیدان، له‌سه‌ر ناوی چالاكوانان فریاڵ ته‌می لێدوانی‌دا.
فریاڵ ته‌می سه‌رنجی راكێشا بۆسه‌ر سه‌فه‌ربه‌ری كه به پێشه‌نگایه‌تی بزوتنه‌وه‌كانی گه‌نجان به‌ر له ٢٠ رۆژ راگه‌یه‌نراوه و باسی له‌وه‌كرد كه گه‌نجان خۆیان به قه‌رزاری گه‌ریلا ده‌زانن.
ئه‌ندامی یه‌كێتی ژنانی گه‌نج فریاڵ ته‌می رایگه‌یاند، كه ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر به چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی كیمیایی هێرش ده‌كاته سه‌ر گه‌ریلا، په‌ده‌كه‌ش پشتیوانی داگیركه‌ران ده‌كات. فریاڵ ته‌می ئه‌و هێرشانه‌ی شه‌رمه‌زار كرد.
فریاڵ ته‌می ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كه پێویسته گه‌نجان به‌شداری له سه‌فه‌ربه‌ریدا بكه‌ن له دژی داگیركاری و خیانه‌ت و وتی، "لێره‌وه تا چیا سڵاو له گه‌ریلا ده‌كه‌ین".
چالاكی خێمه دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
هـ . ب