لەهێرشی داگیرکەراندا بۆ سەر عەین عیسا ٤ منداڵ و ژنێک برینداربوون

لە هێرشەکەی دوێنێ شەوی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر ناوچەی عەین عیسا ٤ منداڵ و ژنێک برینداربوون.

سوپای تورکی داگیرکەری شەوی ڕابردوو گوندی مەزرا قەرتاج-ی لە باشووری عەین عیسا بە قورس بۆردومان کرد.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA)، لەو هێرشەدا ٤ منداڵ و ژنێک برینداربوون.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هاوکات شەوی ڕابردوو گوندەکانی مەعلەک، کامپی عەین عیسا، ڕێگای ئێم ٤، گوندەکانی جەهبل، فاتس و سکێرۆ و هەروەها چێشتخانەی نەخیل و عەمبارەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی عەین عیسای بە چڕی تۆپباران کرد.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) وەڵامی هێرشە داگیرکارییەکانیان دایەوە.

ژ.ت