لەهێرشی سەر گوندەكانی تەلتەمر دوو هاوڵاتی بریندار بوون

لەئەنجامی بۆردوومانی دوێنێی ئەرتەشی داگیركەری تورك بۆ سەر گوندەکانی ناوچەی تەلتەمر دوو هاوڵاتی بریندار بوون.

ئەرتەشی داگیركەری تورك دوێنێ گوندەكانی فەدەك و قیبور قەراجینای لەباكوری شارۆچكەی تەلتەمر سەر بەپارێزگای حەسەكەی بەچەكی قورس بۆردوومان كرد.

لەتۆپبارانی گوندی فەدەكدا دوو هاوڵاتی بەناوەكانی "زیاب خەڵك دەروێش" تەمەن ٤٠ ساڵ و "حەجی یاسین دەروێش" تەمەن ٤٠ ساڵ، كە سەرقاڵی كاری كشتوكاڵ و چاندن و هەڵگرتنی بەربوومی پاییزە بوون، بریندار بوون.

برینداران بەمەبەستی چارەسەری رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید لێگەڕین لە تلتەمر كران.

ژ.ت