لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرش کرایە سەر قامیشلۆ

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک و هاوڵاتییەک بریندار بوو. هاوکات هێرشکرایە سەر گوندەکانی دێرک و عەین عیسا.

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دووچەرخەی شاری قامیشلۆ هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک و هاوڵاتییەک بە ناوی حسێن مەجدین (٤٥) بریندار بوو.

لە ژێر چاودێریی فڕۆکەکانی چاودێری لە یەک کاتدا هێرشکرایە سەر وێستگەى نەوت لە گوندی سوێدیەی لە ناوچەی دێرکی سەر بە قامیشلۆ و هاوکات خاناسەر لەسەر ڕێگای دێرک و گرێ ڕەش بۆردومان کرا.

گوندەکانی عیسا جەهبەل و مشێرفا لە ڕۆژهەڵاتی عەین عیسا  تۆپباران کران.

ژ.ت