لەناوچەکانی کەرامە، سرین و مەنسورییە ٣٢ چەتە دەستگیرکران

قەسەدە رایگەیاند کە لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی رەقادا ٣٢ چەتەیان دەستگیرکردووە.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە راگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە کە دوێنێ لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی رەقا ٣٢ چەتەیان دەستگیرکردووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لەچوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەسەندنەوەی شەهیدانی رەقا کە هێزەکانی ئاساینی ناوخۆ، هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) بە پشتیوانی ناوپەیمانی نێونەتەوەیی دەستیان پێکردووە، هێزە هاوبەشەکان ئۆپراسیۆنە گەڕان و هەڵکوتانە سەریان لە دژی چەتەکانی رێکخراوی داعشی تیرۆریست لە هەرێمەکانی کەرامە، سرین و مەنسوریە زیاتر کردووە. هەروەها هێزەکان ئۆپراسیۆنەکانی گەڕان و پشکنینیان لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە لە رەقا زیاتر کردووە.

لە ئۆپراسیۆنەکەی دوێنێدا هێزەکانمان لە هەر سێ ناوچەکە ٣٢ چەتە و گومانلێکراویان دەستگیرکردووە و دەستیشیان بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و بەڵگەنامەدا گرتووە.

لەناو چەتانەی کە لە رەقا دەستگیرکراون ٢ ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی هەبوون کە هێرشی تیرۆریستیان بەڕێوەدەبرد، هەروەها ئەندامانی بەشدار لە هێرش لە دژی ناوەندی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیان لە گەڕەکی دریە، شاردبووەوە.

هێزەکان جموجۆڵی شانەکانی تیرۆریستانیان لە دەوروبەری شارۆچکەی مەنسوریە خستە ژێر چاودێرییەوە. ئەو شانەیە هەوڵی دەدا لە هەرێمەکانی گەڕان و پشکنین دوور بکەوێتەوە و شوێنگۆڕکێ بکەن، بەڵام هەوڵەکەیان پوچەڵکرایەوە و شانەکە بێکاریگەر کرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی هەڵمەتەکە ئۆپراسیۆنی گەڕان و پشکنینیان لە رەقا دەستپێکرد. هێزەکانی بەشێکی گەورە لە گەڕەکی دریەیان پاککردەوە و تائێستا هەڵمەتەکە بەردەوامە.

لە رۆژئاوای رەقا هێزەکانی ئۆپراسیۆنی هاوبەش گەڕانیان لە گوندەکانی ئەبو قبعی و حەمام درێژە پێدا، هەروەها ئۆپراسیۆنەکان لە هەرێمی سرین بەو شێوەی پلانی بۆ دانراوە بەردەوامە".

هـ . ب